بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس عێڕاقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا سەبارەت بە گفتوگۆ لەگەڵ سێ وڵاتی ئەورووپی وتی: ئامانجی سەرەکی ئەو دانوستانە دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ چارەسەری پرسی ئەتۆمییە. ئێمە هیچ کات کورسی دانوستانەکانمان بەجێ نەهێشتووە چونکوو لە بەرنامەی ئاشتیخوازانەی خۆمان دڵنیاین.
ناوبراو وتی: هیوای دەوڵەت دانوستان نییە، بەڵکوو هیوای ئێمە پووچەڵ کردنەوەی گەمارۆکانە بەڵام ئەو ڕێگایە بەرنادەین، دەوڵەت کارەکانی خۆیی لە بواری ئابووری ئەنجام دەدات.
ناوبراو درێژەی دا: ئێران پێوەندی خۆی بە پێی هەڵسوکەوتی بەرانبەر ڕێکدەخات. لەگەڵ چین و ڕووسیا و وڵاتانی ئەورووپی دانوستان دەکەین.
عێراقچی سەبارەت بە دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا زیادی کرد: دەوڵەتی نوێی ئەو وڵاتە هێشتا جێگیر نەبووە و تەنیا لە دانوستانێکی شەرافتمەندانە و بە پێی ڕێزی بەرانبەر و نەک بە پێێ گوشار و گەمارۆ و بۆ بەرژەوەندی بەشداری خۆمان بەشداری دەکەین. ناوەرۆکی ڕێککەوتنی ئەتۆمی هێشتا دەتوانرێت پشتی پێ ببەستین.
ناوبراو سەبارەت بە کردنەوەی باڵوێزخانەی ئێران لە سووریاش وتی: سووریا ئەبێ یەکپارچەیی خاک و ئاسایش و سەقامگیری خۆی بپارێزێت و حوکمەتێکی گشت گیر پێکبهێنن کە هەموو چینەکانی تێدا بەشدار بێت و ئێمەش بۆ کردنەوەی باڵوێزانە لە ئەو وڵاتە کێشەیەکمان نییە ئەگەر ئاسایش بپارێزرێت.