جێگری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ڕایگەیاند: پەیمای گرنگی سەرۆک کۆماری ئێران، بەیانی لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئێن.بی.سی ئەمریکاوە بڵاو دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید مەهدی تەباتەبایی ئەوڕۆ سی‌شەممە 25ی بەفرانبار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی: پەیمای گرنگی مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە دیمانە لەگەڵ لێستێر هاڵت، پێشکەشکاری ناسراوەی ئەمریکی، بەیانی لە کەناڵی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئێن.بی.سی(NBC) ئەمریکاوە بڵاو دەبێتەوە.

وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران خوازیاری ئاشتی و نەمانی شەڕ و ئاژاوە لە ناوچە و جیهانە و هەروەها شەڕئاژۆیی، دەستدرێژی و کۆمەڵکوژیی ڕژیمی زایۆنی ئیدانە دەکا و ئامادەی دانوستانی یەکسان و ڕێزمەندانەیە.