Publish Date: ١٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١٨:٣٦

بەڕیوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ڕایگەیاند: پزشکیان بە ئامانجی پەرەدان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی و واژۆکردنی ڕێککەوتنی کۆگری تاران و مسکۆ، بەیانی سەفەری سێ ڕۆژەی تاجیکستان و ڕووسیای دەست پێدەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەبیبوڵڵا عەباسی وێڕای ئاماژە بەوەی کە سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ تاجیکستان و ڕووسیای بە گۆڕانکاریی لە پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە و جەختی کرد: پزشکیان لەو سەفەرەدا جگە لە واژۆکردنی ڕێککەوتننامە جۆراوجۆرەکان، لەگەڵ چالاکانی ئابووری و بازرگانی دوو وڵاتیش دیدار و گفتوگۆ دەکات.

عەباسی هەروەها سەبارەت بە پلانەکانی سەفەری سەرۆک کۆماری ڕوونی کردەوە: پزشکیان لە ڕۆژی یەکەمی سەفەری لەگەڵ سەرۆک پەرلەمان و سەرۆک وەزیرانی تاجیکستان کۆ دەبێتەوە و لە ڕۆژی دووەمی سەفەرەکەی لە ڕووسیا وێرای دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، لەگەڵ بازرگانانی و چالاکانی ئابووری ڕووسیا کۆ دەبێتەوە.