ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: دەوڵەتی ئەمریکا کە ئیدعای ەگورەترین و زلهیزترین وڵاتی جیهانی هەیە، لە درێژەی مێژوودا بەرەوڕووی زۆر قەیرانی سروشتی هاتووە و سەرەڕای پاگەندەی بەهرەمەندی لە سەرچاوەی بەربڵاو و ژێرخانی بەهێز و توانای بەڕێوەبەریی قەیرانەکان، بەردەوام لە بەرامبەر بەڵا سروشتییەکاندا لە ڕەشەبای ماریاوە لە پۆرتۆڕیکۆوە تا ئاگرکەوتنەوەکانی کالیفۆڕنیا، بە چۆکدا هاتووە و لاوازیی لە بەڕێوەبەرایەتیاندا ئاشکرا بووە.
دەستەوەستانی دیموکراتەکان لە بەڕێوەبەریی قەیرانی ئاگرکەوتنەوە
ئاگرکەوتنەوە بەربڵاوەکانی ئەمریکا بەتایبەت لە کالیفۆڕنیا و ویلایەتە ڕۆژئاواییەکانی، گرفطیکە کە هەرچی ساڵە دەوڵەتانی ئەمریکا بەرەوڕووین. ئەم قەیرانانە بە هۆی ئاڵوگۆڕی هەرێمی، بەرزبوونەوەی گەرما و ویشکەساڵی درێژخایەن تەشەنە دەستێنن. بەڵام ئەوی زیاتر لەو ڕووذاوانەدا بەرچاو، دەستەوەستانی و شکستی بەڕێوەبردنییانە کە لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی باراک ئۆبام و جۆ بایدندا بە ئاشکرا دەیبینین.
بەرچاوترین لاوازیی بەڕێوەبەری و کۆنتڕۆڵی ئاگرکەوتنەوەکان سەرەڕای پێشبینیکرانی، ئامادەنەبوونی پێویستی هێزەکان و ناهاوئاهەنگی نێوان دەوڵەتی فیدراڵ و ویلایەتەکان هەمبەر بەو قەیرانە و تەرخاننەدانی گۆژمەی پێویست بۆ پێشگریی بوو. بە تایبەت لە دەوڵەتی جۆ بایدنیشدا کە پاگەندەی ژینگەپارێزی و ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵوگۆڕیی هەرێمیش دەدا، ئەو کەمایەسیانە بە ئاشکرا هەست پێدەکرێن.
ئەم لاوازییانە لە بەرەڕووبوونەوەی قەیرانەکان بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی پەیتا پەیتای زیانی گیانی و ماڵیی ئاگرکەوتنەکان و کە نمونەکەی لە ئاگرکەوتنەوەی ئێستای لۆسئانجلێسدا و زیانی 150 ملیارد دۆلارییدا بە ئاشکرا دەبین.
لاوازیی کۆماریخوازان لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ڕەشەبای ماریا
ڕەشەبای ماریا کە ساڵی 2017 لە پۆرتۆریکۆدا زیانێکی بەربڵاوی بە ژێرخان و تۆڕی کارەبای ئەو ناوچە دوورگەییە گەیاند. بەوەشەوە نەبوونی ئیرادە پێویست و لاوازی لە کۆنتڕۆڵی قەیرانەکە زیاتر لە خودی قەیرانەکە بەرچاو دەهات.
بە تایبەت کاتێک کە دەبیندرا چۆن دەوڵەتی ترامپ و بەرپرسانی دەوڵەتەکەی هەمبەر بە ناردنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ خەڵکی لێقەوماوی پۆرتۆریکۆ کەمتەرخەمن و ئەم کەمتەرخەمییە ببووە هۆی بەرزبوونەوەی ناڕەزایەتی بەربڵاو لە ئەمریکادا و دژواربوونی ژیان بۆ خەڵکی ئەو دوورگەیە.
دیارە دیسان یەکێک لە کێشە بەرچاوەکان لە قەیرانی ڕەشەبای ماریا، لاوازی لە هاوئاهەنگییە نێودەوڵەتی و ناوخۆیەکان بوو کە ئەنجامێکی دڵتەزێنی بۆ بەرکەوتووانی ئەو ڕووداوە بەدواوە بوو.
پاگەندەی بۆش و درۆیینی زلهیزی جیهانی لە کۆنتڕۆڵی قەیرانەکان
ئەمریکا کە خۆی بە زلهێزی جیهانی دەزانێت و ئیدعای بەهرەمەندی لە پێشکەوتەترین سیستەمەکان بۆ کۆنتڕۆڵی بەلا سروشتییەکان دەکات، لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانە گەورەکانی وەک ئاگرکەوتنەوەی کالیفۆڕنیا و ڕەشەبای ماریا لە پۆرتۆریکۆدا نیسانی دا کە تا چەند ئەو پاگەندەیەی درۆیەک زیاتر نییە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە قەیرانی ئاگرکەوتنەوەی کالیفۆڕنیادا دەرکەوت کە نە تەنیا ئەو وڵاتە لە بوونی جیهازاتی پێشکەوتە بێبەرییە، تەنانەت توانای پێشبینی و پێشگری و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی نییە و گۆژمەی پێویستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکان تەرخان نەداوە.
ئەم ڕووداوە و ڕووداوی ڕەشەبای ماریای پۆرتۆریکۆ نیشانی دا کە زلهێزێکی وەک ئەمریکا تا چەندە لە بەرامبەر قەیرانەکاندا دەستەوەستانە و پاگەندەکانی لە بواری هێز و لێهاتوویی بۆ بەڕیوەبەریی قەیرانەکان، لە بنەڕەتدا پووچ و بێ داڵدەن.
بە گشتی دوو قەیرانی باسکراو لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی دوو حزبی ڕکابەری ئەمریکا، دەمانباتە بەردەم یەک ئەنجامی هاوبەش و ئەویش لاوازیی بنەڕەتیی لە سیستەمگەلی بەڕیوەبەریی قەیرانەکانی ئەمریکایە.