بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەش لهۆنی پاریزگاری کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شارەدارەکانی پارێزگای کوردستان، وتی: پەیجوورییە سەرەتاییەکان بۆ کردنەوەی ناوەندی زمان و ئەدەبی کوردی ئەنجام دراوە و ڕەزامەندی سەرەتاییمان بە شێوەی زارەکی وەرگرتووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا شایەدی وەدی هاتنی هەوڵ و کەڵکەڵەی لایەنگرانی زمان و ئەدەبی کوردی لە کوردستاندا دەبین.
لهۆنی لە درێژەدا جەختی لە زەروورەتی گۆڕانی هەڵوێستی شارەدارانی پارێزگای کوردستان و وتیشی: هەموو شارەدارەکان دەبێ هاوسەنگ لەگەڵ هەلومەرج و پێگەی شارەکان لانیکەم پڕۆژەیەکی دیار و بۆ شارە گورەکانی پارێزگا، چەندین پڕۆژە ئاراستە بکەن.