بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باكرهان لە گوتارێكدا لە كۆنگرەی پارتی هەرێمە دیموكراتیكەكان باسی لەوەكرد پێویستە هەموو لایەنەكان پشتیوانی پرۆسەی ئاشتی بكەن، چونكە ئەوە بۆ یەكەم جارە هەلێكی لەو جۆرە دێتە پێشەوە .
داواشی لە دەوڵەتی توركیا كرد بە راستگۆیی كار بۆ ئاشتی بكات و ئەو كێشە 100 ساڵییە چارەسەر بكات.
هەروەها داوای لە دەوڵەتی توركیا كرد هاوكات پێویستە گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەی خۆسەری کورد لە سووریا بكات.
Publish Date: ١٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١٧:٢٧
هاوسەرۆكی دەم پارتی تونجەر باكرهان رایگەیاند دەبێت حكومەتی توركیا گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەی خۆسەری كوردی سووریا بكات.