Publish Date: ١١ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١٧:٢٠

وەزیری ناوخۆی تورکیا لە قۆڵبەست‌کردنی 147 کەس لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "گورزی-37" لە 41 پارێزگای ئەو وڵاتە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پەکەکە و کەجەکە و پاڵپشتی لەوان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی یێرلی کایا وەزیری ناوخۆی تورکیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا، ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "گورزی-37" و لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوو و لە 41 پارێزگای ئەو وڵاتەدا ئەنجام درا، 147 کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی و پاڵپشتی لە ڕێکخراوە نایاساییەکانی وەک پەکەکە و کەجەکە قۆڵبەست کران و لەو ژمارە، 30 کەسیان لە زیندانی و 17 کەسیش لە ژێر چاودێریی یاساییدان.

یێرلی کایا ڕاشیگەیاند: ئۆپەراسیۆنی "گورزی-37" بە هاوئاهەنگی دادستێنی گشتی تورکیا و ئیدارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی فەرماندەیی گشتیی ژاندرمای ئەو وڵاتە ڕاپەڕێندراوە و لەمناوە دەست بەسەر ڕێژەیەکی بەرچاوی بەڵگەی ڕێکخراوەیی و کەرەسەی دیجیتاڵیدا گیراوە.