ئاگرکەوتنەوە بێ وێنەکان لە لۆس ئانجلێس، خەساری قورسی گیانی و دارایی بەدواوە بووە. لە حاڵێکدا کە شەماڵەی ئاگر بەرز بووەتەوە، ئەو پرسیارە گرینگە دێتە ئاراوە کە کێ بەرپرسی ئەو قەیرانەیە؟

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لە لۆس ئانجلێسی کالیفۆڕنیا چەند ڕۆژێکە کە لە میانەی سەرما و وەرزی زستاندا لە ئاگردا دەسووتێت و هەزارا کەسی بێ ماڵ کردووە و خەساری قورسی بەدواوە بووە. مێدیاکانی ئەمریکا وێڕای ڕاگەیاندنی هەواڵی مەرگی لانیکەم 11 کەس لە ئەگەری بەرز بوونەوەی ژمارەی کوژراوەکان هەواڵ دەدەن.

هەروەها دەوڵەت فەرمانی چۆڵ کردنی ناوچەکەی داوەتە 180 هەزار کەس و 400 ئاگرکوژێنەوەی بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە ناردووەتە ناوچە هەستیارەکان.

پەرەسەندنی ئاگرکەوتنەوەکە و خەسارەکان
هاوپەیوەند بە ئاستی خەسارەکان و تێچووەکان پێویست بە بیر هێناوەیە کە ئاگرەکان لە ئیستادا زیاتر لە 200 هەزار دۆنم لە دارستانەکان، ناوچە نیشتەجێیەکان و ژیرخانە شارییەکانی گرتووەتەوە.

هەروەها بە پێی پێش بینییەکانی کۆمپانیای ئیکیوودر، خەسارەکان بە هۆی ئەو ئاگرکەوتنەوە زیاتر لە 135 بۆ 150 ملیار دۆلار خەملێندراوە.

کارەساتێکی سروشتی یان ناکارامەیی بەرپرسان؟/ لێکدانەوەی هۆکارەکانی ڕووداوەکە

ئاگرکەوتنەوەکانی ئێستا لە لۆس ئانجلێس کە یەکێک لە چڕترین ڕووداوە سروشتییەکانی ئەم دوایەی کالیفۆڕنیا دێتە ئەژمار، خەساری قەرەبوو نەکراوە بەدواوە بووە. ئەو ئاگرکەوتنەوە کە خێرا خەریکە دەچێتە پێشەوە، نەک هەر سەرچاوە سروشتییەکانی لەناوبردووە، بەڵکوو لاوازی جیدی بەڕێوەبەرایەتی قەیران و سیاسەتی ژینگەیی ئەمریکا ئاشکرا دەکات.



لاوازی لە بەڕێوەبەرایەتی سەرچاو سروشتییەکان و چڕ بوونەوەی قەیران

یەکێک لە هۆاکرە سەرکییەکانی بەربڵاو بوونەوەی ئاگرەکە، لاوازی لە بەڕیوەبەرایەتی سەرچاوە سروشتیەکان و دارستانەکانە. دەوڵەتی ئەمریکا لەم ساڵانەی دواییەدا بودجەی بەڕێوەبەرایەتی دارستانەکانی کەم کردووەتەوە. ئەو کەم کردنەوەی بودجە بووەتە هۆی زیاد بوونەوەی لق و پۆ و گەڵای وشک لە دارستانەکان.

جگە لە ئەوە، بەکارنەهێنانی تەکنۆلۆژیای نوێ و کەمبوونی هێزی لێزان بۆ چاوەدێری بەسەر دۆخی دارستانەکان بووەتە هۆی ئەو قەیرانە کە تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە. ئاوەها لاوازیگەلێک لە پاڵ گۆڕینی کەشوهەو، بووەتە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی ئاگرکەوتنەوەکان.

ژێرخانە ناکارامەکان و لاوازی لە کاردانەوەی دەوڵەت

یەکێک لە کێشە بنەڕەتییەکانی ئەو رووداوە، ژێرخانی ناکارامە هەمبەر قەیرانە. کەمبوونی جیهازاتی کوژاندنەوە، نەبوونی ئاوی پێویست و هیزی مرۆیی لە هۆکارەکانی لاواز بوون لە کۆنترۆڵی ئاگرەکەیە.

جگە لە ئەوە لاواز بوونی دەوڵەت لە کاردانەوە بە ئەو ئاگرە بووە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی خەسارەکان.

گۆڕینی کەشوهەوا؛ هۆکارێکی لەبەرچاونەگیراوە لە سیاسەت دانانەکان

گۆڕینی کەشوهەوا وەکوو یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان بەرز بوونەوەی ئاستی ئاگرکەوتنەوەکان لە لۆس ئانجلێس هەر لە سیاسەت دانانەکانی ئەمریکا لەبەرچاو ناگیردرێت. بەرز بوونەوەی پلەی گەرما، کەم بوونەوەی بارینەکان و وشکەساڵی بەردەوام هەلێکی گونجاوی بۆ ئاگرگرتنەکان ڕەخساندووە.



کاریگەری قەیرانی ئێستا لەسەر دەوڵەتی ترامپ لە سەروبەندی هاتنە سەر دەسەڵات

دۆناڵد ترامۆ کە 20ی جوون دەچێتە کۆشکی سپی، گوین نیوسام فەرمانداری کالۆفۆڕنیا بەرپرسی ئەو ئاگرکەوتنەوە دەزانێت.

هاوپەیوەند بە کاریگەری قەیرانەکە سەر ترامپ و دەوڵەتەکەی پێویستە وەبیری بهێنینەوە کە ئەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر دەوڵەتی ترامپ دەبێت. ئەو قەیرانە جارێکی دیکە لاواز سیاسەتە ژینگەییەکانی دەولەتی ئەو، بەتایبەتی نکۆڵی گۆڕینی کەشوهەوا و کەم کردنەوەی بودجەی هاوپەیوەند بە بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە سروشتییەکانی بەرچاو کردووەتەوە.

ترامپ لە خولی پێشووی سەرۆک کۆمارێتیدا گۆڕنی کەشوهەوای ناگرینگ وەسف کردبوو و ئەمریکای لە پەیمانی کەشوهەوای پاریس دەرهێنا.
بە گشتی ناوەرۆکی شەڕی نێوخۆیی لە ئەمریکا و هۆکارگەلێک کە لە ئەو نووسراوەدا وەکوو ڕیشەی ئاگرکەوتنەوەکەی ئیستا خرایە بەر باس، بە باشی نیشانی دەدات کە ئەو ئاگرکەوتنەوە تەنیا قەیرانێکی سروشتی نییە بەڵکوو لاوازی پێکهاتە و بەڕێوەبەرایەتییە کە بە بێ چاکسازی تێیدا، دەبێتە هۆی ڕووداوی زیاتری لە ئەو چەشنە.