بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک کە کۆنترۆڵی کوردستانی سووریای بەدەستەوەیە، داوای لە دۆناڵد ترامپ کرد کە بوونی هیزەکانی ئەمریکا لە ئەو ناوچە بپارێزن و هۆشداریی داوە کە کشانەوەی ئەو هێزانە دەتوانیت هێزی داعش ببووژێنێتەوە.
مەزڵۆم کۆبانێ دەڵێت: داعش دوای رووخانی ئەسەد بووژاوەتەوە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە هێزە کوردییەکان لەلایەن تورکیا و هاوپەیمانەکانیەوە لە سووریا لە ژیر گوشاردایە.
کۆبانێ وتی: هۆاکری سەرەکی ئاسایشی ئەو ناوچە بوونی هێزەکانی ئەمریکایە و کشانەوەی ئەو هێزانە دەبێتە هۆی بووژانەوەی داعش.
ناوبراو پێی وایە کە سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە مەترسییەکانی کشانەوەی هێزەکانیان لە ئەو ناوچە تێدەگات و بەتایبەتی بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییە لە خودی ئەمریکا.
Publish Date: ١٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١٧:٤٩
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک داوای لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا کرد کە هیزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا نەبەنە دەرەوە.