Publish Date: ١٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١٧:٥٤

وەزیری بەرگری ئەمریژا دەڵێت ئەگەری هەیە لە داهاتووەدا، هێزە کوردییەکان لە ئەرتەشی سووریا تێکەڵ بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لۆید ئاستین وەزیری بەرگری ئەمریکا لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاسۆشەیتێد پرێس لەسەر پێداویسستی پاڵپشتی ئەمریکا لە هێزە کوردیەکانی سوویا لە بەرەنگار بوونەوەی داعش جەختی کرد.

ئاستین وتی کە هێزەکانی هەسەدە بە ڕێبەری کوردەکان، هاوبەشێکی باش بوون بۆ ئەمریکا و لەوانەیە لە داهاتوودا لە ئەرتەشی سووریا تێکەڵ بکرێن.


هەروەها جەختی کرد کە ئەریکا ئەبێ لە ئێستادا لەسەر بەرژەوەندی کوردەکان لە سووریا زووم بکات.