فەرماندەی پەدافەندی ئاسمانی هێزی هەوافەزای سپا وتی: بۆ شەڕکەرەکانی شاراوەی f22 و f35 ی دوژمن پلانمان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار شێخیان فەرماندەی پەدافەندی سپا وتی: مانۆڕی پەدافەندی بەرگری ئاسمانی لە قاڵبی هەرێمی ویلایەت 2 بە شێوەی هاوبەش لە نێوان یەکینەکانی سپا و ئەرتەش لە بەرنامەیەکی زنجیرەییدا جێبەجێ دەکرێت.

سەردار شێخیان وتیشی: بۆ نزیک کردنەوەی مەیدانی ڕەزم دوژمنی خەیاڵی لەبەرچاو گیراوە و ئەرتەش ئەو ڕۆڵە دەگێڕێت و سوپاش وەکوو هێزی بەرگری ئاسمانی ڕۆڵ دەگێڕإێت.

شێخیان ڕاشیگەیاند: سەرکەوتوو بوونی سیستەمی بەرگری 9ی بەفرانبار لە پاڵ مووشەکەکانی دزفوول، سێی جۆزەردان لە مانۆڕی هاوبەشی هێزی بەرگری ئاسمانی ویلایەت نیشانی دا پاگەندەی لەناوبردنی هێزی بەرگری ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە درۆیە. بۆ شەڕکەرە شاراوەکانی ئێف 22 و 35 ی دوژمن پلانمان هەیە.