بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام محەمەد سادق ئەکبەری دوانیوەڕۆی پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی لە خۆکوژی هاووڵاتییەکی سویسڕا کە بە تاوانی سیخوڕی دەستگیر کرابوو، هەواڵی دا.
وتیشی: هەموو بەڵگەکان لە شوێنی مانەوەی ئەو کەسە لێک دراوەتەوە و ئاشكرا بووە کە خۆی کوشتووە.
ڕاشیگەیاند: ئەو هاووڵاتییە سویسڕاییە بە تاوانی سیخوڕی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرابوو و بەڵگەکان ئەو بابەتەیان سەلماندووە و دۆسیەکەی خەریکە لێک دەدرێتەوە.
ئەکبەری رایگەیاند: کە ئەو هاووڵاتییە سویسڕاییە داوای لە هاوزیندانیەکەی دەکات کە بڕوات خواردنی بۆ بهێنێت و لە کاتی چوونی ئەودا، هەلەکە ڕەخساو دەبینێت و خۆی دەکوژێت و هەموو هەوڵەکان بۆ ڕزگار کردنی ناوبراو بێ ئەنجام دەبێت.