بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەد پاکپوور بە ئاماژە بە تایبەتمەندییەکانی مانۆڕی پێغەمبەری مەزنی 19ی هیزی زەوینی سپا، وتی: ئەمڕۆ بەشی کۆتایی ئەو مانۆڕە لە ناوچەی ئەزگەلەدا بەڕیوە چوو و سەرکەوتووانە چەندین شوێنی گریمانەیی دوژمن کرانە ئامانجی مووشەکی و درۆنی.
وتیشی: ئەوڕۆ ئۆپەراسیۆنێکی پێشدەستانەمان لە دژی دوژمنی گریمانەیی و تیرۆریستانێک کە پەلاماری بنکەکانی ئێمەیان دابوو، ڕاپەڕاند و لە ئەنجامدا هەموو ئامانجەکانی مانۆڕی پێغەمبەری مەزنی 19ـمان بەسەرکەوتوویی مسۆگەر کرد.