ڕێبەری ئێران لە دیدار لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دەسخۆشی لە هەوڵە باشەکانی سوودانی بۆ ئاوەدانی ئاسایش وتیان: عێراق هەرچەندە ئاوەدانتر و ئەمنتر بێت لە قازانجی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری ئێران بە ئاماژە بە پێوەندی بەشی حکومەت و گەلی عێراق، یەکگرتوویی و یەکپارچەیی نێوان ئایین و ئێتنیکە جیاوازەکانی عێراقی زۆر زرەرووری و گرینگ وەسف کرد و بە بەڕێز سوودانی وت: هەر ئەو جۆرە کە ئێوە وتتان، حەشدی شەعبیش یەکێک لە بەشە گرینگەکانی دەسەڵات لە عێڕاقە کە ئەبێ بۆ پاراستن و تۆکمە کردنەوەی زیاتری هەوڵ بدرێت.

ڕێبەری ئێران بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقی نایاسایی و بە پێچەوانی بەرژەوەندی خەڵ و حکومەتی عێراق وەسف کرد و جەختیان کرد: بەڵگەکان نیشانی دەدات کە ئەمریکاییەکان هەوڵ دەدەن بۆ مانەوە لە عێڕاق کە ئەبێ بە شێوەی جیدی لە بەرانبەر ئەو داگیرکارییە بوەستن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بەتایبەتی دۆخی سووریا جەتیان کرد : ڕۆڵی حکومەتە بیانییەکان لە ئەو پرسانە بەتواوەتی بەرچاوە.

لە ئەو دیدارە کە مەسعوود پزشکیانیش بەشدار بوو، محەمەد شیاع سوودانی بە دەربڕینی خۆشحاڵی لە دانوستانەکانی خۆی لە تاران هیوای دەربڕی کە ئەو دانوستانانە و ڕێککەوتنە ئەنجام دراوەکان لە تاران، پێوەندییەکانی دوو وڵاتەکە زیاتر لە ڕابردوو پەرە پستێنێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق، خەڵک، حەشدی شەعبی، یەکگرتوویی و تۆکمەیی نەتەوەیی و مەرجەعیەتی لە فاکتەرە گرینگەکانی دەسەڵات لە عێراق هێنایە ئەژمار و بە ئاماژە بە هێرشەکانی ئیسرائیل لە غەززە و لوبنان جەختی کرد: هەڵوێستی بنەڕەتی عێراق پاڵپشتی لە خەڵکی غەززە و بەرخۆدان لە ناوچەکە بووە.

سوودانی هەروەها بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی سووریا و ڕۆڵی بیانییەکان لە ئەو گۆڕانکاریانە وتی: هەڵوێستی عێڕاق بەردەوام پاڵپشتی لە ورەی خەڵکی سووریا و پاراستنی سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە و حکومەتی گشت گیر بووە.