بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەد پاکپوور فەرماندەی هێزی زەوینی سپا، لە میانەی مانۆڕی پێغەمبەری مەزنی 19 لە ڕۆژئاوای ئێران، وتی: ئەم مانۆرە دوو ئاراستەی ئەمنی و بەرگری هەیە کە ئاراستەی ئەمنییەکەی لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژئاوای ئێران و لەوان بەرزاییە ستراتژییەکانی ئەزگەلە و بەمۆ دەستی پێکردووە و ئاراستەی بەرگریی بە زوویی لە باشووری وڵاتدا بەڕیوە دەچێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئامادەیی باڵای هێزی چەکداری وڵات بۆ بەرگری و پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان، جەختیشی کرد: هەر جۆرە هەڕەشە یان دەستدرێژییەک بۆ سەر سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەرەوڕووی وەڵامی قورس و یەکلاکەرەوەی هێزی چەکداری ئێمە دەبێتەوە.