لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرۆککۆمار ڕایگەیاند: عێراق هاوبەشێکی ستراتیژی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان، پاش دیدار لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کە سەفەری بۆ تاران کردووە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا وتی: هیوادارین کە لە ژێر ڕۆشنایی ئەم سەفەرە و متمانەی باشی نێوان لایەنەکان، پرۆسەی پەرەپێدانی هاوکاری دوولایەنە خێراتر بێت.

وتیشی: پێویستە هەنگاوی زیاتر و کاریگەر بنرێت بەرەو یەکگرتنی هەردوو وڵات.

ناوبراو زیادی کرد: کۆماری عێراق وڵاتێکی دراوسێی گرنگ و هاوبەشی ستراتیژی کۆماری ئیسلامی ئێرانە. خۆشحاڵین کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بەرزترین ئاستدایە و ئاستی هاوکاریی دوولایەنە لە ئاستە جیاوازەکاندا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت.