Publish Date: ٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١١:٣٢

مەراسیمی پێشوازی فەرمی سەرۆک کۆماری ئێران لە سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تاران بەڕێوەچوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمی مەسعوود پزشکیان لە محەممەد شیاع ئەلسودانی لە کۆشکی سەعد ئاباد بەڕێوە چوو.

دوابەدوای ئەم مەراسیمە سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندەکانی یاوەری لەگەڵ یەکتر کۆبوونەوە و لە گفتوگۆ دان.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ محەممەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەی تاران و لەلایەن عەبدولناسر هێماتی، وەزیری ئابوورییەوە پێشوازی لێکرا.

پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق و لێکۆڵینەوە لە پرسە ناوچەییەکان لە ئامانجەکانی سەفەری سودان بۆ تارانە.