لە یەکەم قۆناغی مانۆری هاوبەشی دەسەڵات لە ئاڵقەی پەدافەندی ئاسمانی ناوەندی ناڤۆکی نەتەنز، سیستەمی مووشەکی پەدافەندی و گەڕاڵی هێزی هەوافەزای سپا بە سەرکەوتوویی ئامانجەکانی پێکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە یەکەم قۆناغی مانۆری هاوبەشی دەسەڵات لە ئاڵقەی پەدافەندی ئاسمانی ناوەندی ناڤۆکی نەتەنز، هێزی هەوافەزای سپا ئەوڕۆ سێ‌شەممە سیستەمی مووشەکی پەدافەندی و گەڕاڵی ناسراو بە 358ی بە سەرکەوتوویی فرۆکە و مووشەکە دژبەرەکانی لەناو برد.

ئەگەرچی تا ئێستا هێزی هەوافەزای سپا زانیارییەکی ورد و ئەوتۆی لە تایبەتمەندی و لێهاتووییەکانی ئەم مووشەکە پەدافەندییە بە بنەمای درۆنی بڵاو نەکردۆتەوە، بەڵام بەپێی وێنە بڵاوکراوەکان، ئەو سیستەمە پەدافەندییە لە ناوەندی ئەتۆمی نەتەنزەوە بەرەوڕووی 30 ئامانجی پەلاماردەر بۆتەوە.