ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: عەلی ئەبوو ڕەعد کارناسی پرسە سەربازییەکانی لوبنان بە ئاماژە بە ئاستەنگەکانی داهاتووی سووریا و لەوان دژوازیی بەرژەوەندیی نێوان ڕەوتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، وتی: بابەتی مەترسیدار لێرەدا دەمکردنەوەی کەلێنە تایفەیی و فیرقەییەکانە کە ئەگەرچی لە لایەن میدیاگەلی عەرەبی و نێودەوڵەتییەوە سەرپۆش دەنرێتەوە، خەریکە وردە وردە خۆی نیشان دەدات و مەترسیی دابەشبوونی ئەو وڵاتە بە پێداگریی تورکیا و ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بەدواوەیە.
ئەبوو ڕەعد هەروەها سەبارەت بە دیداری ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆلانی، وتیشی: لە پەراوێزەکانی دیداری باربارا لیف لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرەڕای ئامادەبوونی نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاروباری یەخسیرانی ئەمریکی بۆ دۆزینەوەی هاووڵاتیانی بزربووەی ئەو وڵاتە، بە هەندوەرگرتنی بڕیاری جۆلانی بۆ دوورەپەرێزی لە شەڕی زایۆنییەکان بوو و ئەمەش ڕێخۆشکەرە بۆ بەفەرمی ناسرانی حوکمرانی کاتیی سووریا لە لایەن ئەمریکا و سڕینەوەی ناوی تەحریرولشام لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکاندا.
ئەو کارناسە لوبنانییە لەبارەی چەند ڕەهەندیی زاڵ بە سەر کەشوهەوای سیاسی سووریادا ڕوونی کردەوە: ئەحمەد شەرع و تەحریرولشام بەدوای زاڵبوونی شەپۆلی حوکمرانی ئێستای سووریا و گرتنەدەستی چەندین وەزارەتخانەی گرنگی دەوڵەتی داهاتووی دیمەشقەن و لە دۆنگەوە ئەگەرچی پێداگرن لە پاراستنی تەواوەتی سەرزەوینی سووریا، بەڵام پەلاماردانی تیرۆریستانی ئەو گرووپە بۆ سەر گرووپ و پێکهاتە جیاوازەکانی سووریا، نیشاندەری کەلێنە ناوخۆییەکانە کە بە هاندانی بالە دەرەوەییەکانی وەک تورکیا، ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بە ئاراستەی سناریۆیەکی مەترسیدار دەچێت و سەرەڕای نکۆڵیی میدیاگەلی عەرەبی و نێودەوكەتی، ئەوی ئێستا لەو وڵاتەدا خەریکی سەرهەڵدانە بوونی کەلێنی ئیتنیکی، مەزهەبی و فیرقەییە کە بە ئاراستە دەابەشکردنی سووریادا دەڕوا و هەواڵەکانی ئێستای سووریا لە کۆمەڵکوژیی و سەرکوت و بێڕیزی بە خەڵکی سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن لە داهاتووی سووریادا.
ناوبراو بە ئاماژە بە لێدوانی گیر پێترسۆن نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا کە وتبووی "لە ئەگەری بەشدارنەکردنی پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی تر لە دەسەڵاتە ئەگەری هەڵويشانەوە و ناکۆکی ناوخۆیی لە سووریا زۆرە"، جەختی کرد: بابەتێک کە دەبێتە هۆی خەملانی سناریۆی کەلێنسازی و دابەشکردنی سووریا، ناڕوونبوونی چیەتی هەلومەرجی داهاتووی دەوڵەتی گواستنەوەیی و بێئەزموونی ئەحمەد شەرع لە حوکمرانییە.
ئەبوو ڕەعد ڕووخانی دەوڵەتی سووریای بە گۆڕانکاریی ژێئۆستراتژیکی زلهێزان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین زانی و گرێدایەوە بە ڕووخانی عێراق لە 2033 و گۆڕانکارییەکانی لیبیا و سوودان و هاوکات گەردەلوولی ئەقسا و دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان بوو و وتیشی: ئەمریکا پێشتر بەدوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی دیمەشق و تلاڤیڤەوە بوو و داوای لە ئەسەد دەکرد کە دەستهەڵگری هاوپەیمانی لەگەڵ ئێران و ڕووسیا بێت. لەو سۆنگەوە پاگەندەی ئەمریکا بۆ مانەوەی لە سووریا بۆ شەڕ دژی داعش، بیانوویەکی درۆیین بوو، چونکە داعش داڕشتەی خود ئەمریکاییەکان بوو بۆ دابەزاندنی پێگەی ڕووسیا و ئێران لە سووریا و لاوازکردنی بەرەی بەرخۆدان.مانەوەی لەوەبەدوای ئەمریکاش لە درێژەی هەمان سیاسەتی ژێئۆستراتژیکە بۆ داڕشتنی نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوین؛ ڕۆژهەڵاتێکی ناوین کە تێیدا ڕژیمی زایۆنی پێگەیەکی والای هەیە و ئەمریکا تێیدا سەروەری دەکات.
ئەم کارناسە لوبنانییە لەبارەی پێگەی ڕژیمە عەرەبییەکان لە داهاتووی سووریادا، زیادی کرد: ڕووخانی دەوڵەتی دیمەشق بە واتای کۆتایی ئامادەبوونی ئێران لە سووریایە و ئەمە لە خۆیدا بۆشاییەک ساز دەدا کە تورکیا دەیەوێ بە هێرشەکانی خۆی پڕی بکاتەوە و لەمناوە داعش و کوردەکانیش هەن کە هەر کام هەوڵی قۆستنەوەی بۆشایی دەسەڵاتیان هەیە. لەمناوە بەرپرسایەتییەکی زۆر دەکەوێتە ئەستۆی وڵاتانی دراوسێی وەک عێراق و لوبنان و دیارە ناردنەوە و بەدەستەوەدانی سەربازانی سووری بە دەوڵەتی کاتی دیمەشق نیشان دەدا کە ئەوانیش نایانەوێ حوکمرانی نوێی سووریا دەنە بدەن و ڕێخۆشکەر بن بۆ سەرگرتنی پیلانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە نزیکی سنوورەکانی خۆیان.
ناوبراو لە کۆتاییدا جەختی کرد: لام وایە سووریا بە ئاراستەی دابەشبووندا دەچێت و دەبێتە چوار ڕژیمی دژبەر. تورکیا حەلەب و حەما بە خاکی وڵاتی خۆی دەزانێ و کوردەکان لە مەنبەج و کۆبانیدان و تورکیا تەنیا بە چراسەوزی ئەمریکا دەتوانێ لەو شوێنانە نزیک ببێتەوە. ئیسرائیلیش ڕووبەڕێکی ٥٠٠ کیلۆمەتریی خاکی سووریای لە باشوورەوە داگیر کردووە و هەوڵی دامەزرانی ڕژیمێکی درۆزی لەو بەشەدا دەدا و دەوەڵەتێکی سوننەش لە دیمەشق و حومس و هاوێریدا پێکهاتووە. ئەگەر بێتوو ئەم دابەشکارییە ڕوو بدات، کاریگەرییەکی زۆری لە سەر وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکەدا دەبێت و هەموو هیوایان بە بەرەی بەرخۆدان و هێزەکانی یەمەنییە کە ببنە ئاستەنگ لە بەرامبەر ئەو سیاسیەتە تۆقێنەرە.