بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد کازم ئالی سادق باڵوێزی ئێران لە بەغدا، سەبارەت بە سەفەرەکەی محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند: بەڕێز مەسعوود پزشکیان لە یەکەم سەفەری دەرەکی خۆی سەردانی عێراقی کرد و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش لە وەڵام بە ئەو سەفەرە بە سەرۆکایەتی شاندێکی سیاسی و ئابووری دەگاتە تاران.
ناوبراو وتیشی کە سەفەرەکەی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق بۆ تاران یەک ڕۆژە دەبێت و پرسی دوولایەنە، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و نێودەوڵەتی بەتایبەتی پرسی سووریا دەکەوێتە بەر باسەوە.
ئالی سادق درێژەی دا: هەروەها لە ئەو سەفەرەدا ڕەوتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنە ئەنجام دراوەکان لە سەفەرەکەی بەڕێز پزشکیان بۆ بەغداش شوێنگیری و لێک دەدرێتەوە،
Publish Date: ٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ٠٨:٥٦
باڵوێزی ئێران لە بەغدا دەڵێت ڕۆژی چوارشەمە سەرۆک وەزیرانی عێڕاق لە وەڵام بە بانگهێشتی لەلایەن سەرۆک کۆماری ئێرانەوە سەردانی تاران دەکات.