بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا دڵنیایی دەداتە کوردانی سووریا و ڕایدهگهیهنێت، "لەسوریا پشت لەکورد ناکەین"، دهشڵێت:"کورد ڕووبەڕووی داعش بوونەتەوە".
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لەپهیامى کۆبونەوەی ساڵانەی باڵیۆزەکانی فەرەنسا، باسی لەدۆخی ئێستای سووریا، شەڕی غەززە، شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا و چەندین پرسی دیکە کرد و وتى:"بەڵێن بێت پشت لە کوردانی سوریا نهکەین و هاوسۆزبین لەگەڵیاندا، کوردەکان ڕووبەڕووی گرووپە تیرۆریستییەکان، بەتایبەتی داعش بوونەتەوە".
سهبارهت بهپێکهێنانی حکومەتی نوێی سوریاش، سهرۆكى فهرهنسا وتوویهتى:"فەرەنسا لەپرۆسەی دورمەودای ڕاگوزەری سووریادا یاوەر دەبێت تاوەکوو سووریایەکی ئازاد و سەروەر کە ڕێز لە فرەچەشنی نەتەوەیی و سیاسی و تائیفی خۆی بگرێت؛ دابمەزرێنرێت".
ماکرۆن لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران، جەختی کردەوە، "ئێران ئالنگاریی سەرەکیی ستراتیژی و ئەمنییە بۆ فەرەنسا، ئەورووپییەکانو هەموو ناوچەکە".
Publish Date: ٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ٢٠:٢٩
ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا دەڵێت: کوردی سووریا دڵنیا بن کە ئێمە پشتیان لێ ناکەین چونکوو ئەوان بەرەوڕوو داعش بوونەتەوە.