Publish Date: ٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ٠٩:٥٩

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات هەسەدە لە ڕاگەیاندراوێكدا گیانلەدەستدانی 12 شەڕڤانی ئاشكرا كرد لە شەڕی بەرامبەر گرووپە توندڕەوەكانی سەر بە دەوڵەتی  توركیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە "لە هەرێمەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، شەڕڤانانی هەسەدە داستانی قارەمانێتی دەنووسنەوە، بەتایبەت لە بەندوای تشرین و پردی قەرەقۆزاق."

ئاماژەش دراوە کە "ئەمە ٢٨ ڕۆژە شەڕڤانان تەواوی هێرشی چەتەكانیان شكاندووە و ئەفسانەی لوتبەرزیی دەوڵەتی توركیان تێكشكاند".

هەسەدە ڕایگەیاند: "شەڕڤانان بە یەكگرتنی بەهێزی كورد و عەرەب و سریانی و پێكهاتەكانی تر، بەرخۆدانێكی مەزن دەكەن و تا كۆتایی شكۆی دانیشتووان دەپارێزن. گیانی خۆیان كردووەتە پردێك تا گەلانی هەرێمەكە بگەنە ئازادی و ئاشتی و ئاسایش".
لە هەواڵەکاندا هاتووە کە لە ماوەی دوو ڕۆژدا لە بەنداوی تەشرین 100 کەس لە هەر دوو لا کوژراون کە زیاترینیان هێزی توکیایە.