ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە گۆڤاری نەیشنەڵ ئینترێستی ئەمریکا: ڕووخانی دەوڵەتی بەشار لە سووریا بۆتە هۆی ئەوەی گرووپگەلی جۆراوجۆر بۆ بەدەسەڵاتگەیشتن پێکەوە لە ڕکابەریدا بن. ئەگەرچی هیچکام لەو گرووپانە لە ئێستادا هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ ئەمریکا نین، بەڵام نەبوونی سەقامگیری، سووریا لە داهاتوودا لە بەرامبەر گرووپە تیرۆریستییەکاندا لاواز دەکات و ڕێبەرانی ڕۆژئاوایی دەبێ سیاسەتێک بگرنە بەر کە هاوسەنگی بێط لە نێوان دەستێوەرنەدان و پاڵپشتی لە ژێرخانەکانی دژە تیرۆریزمی ناوچەکە.
سێ ئەکتەری سەرەکی ڕکابەری بۆ گەیشتن بە دەسەڵات
سێ ئەکتەری سەرەکیی لە بووشایی هێزی سووریادا ڕکابەری دەسەڵات دەکەن:
١. گرووپی تەحریرولشام کە پێشتر بەرەی نوسرە لقێکی ئەلقاعیدە بووە و ئێستدا پاگەندەی وەلانانی ڕوانگە ڕادیکاڵەکانی دەکات.
٢. هێزەکانی ئەرتەشی نیشتمانی سووریا کە بەپێچەوانەی ناوەکەی، گرووپێکی تیرۆریستی پاڵپشتکراوی تورکیایە و لە باکووری ڕۆژئاوای سووریادا جێگرە و هەوڵی داگیرکردنی شار و گوندە کوردییەکان دەدات.
٣. هێزە کوردەکانی سووریای دیموکراتیک کە لە لایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن و لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا جێگرن.
ئەگەرچی لە ئێستادا تەحریرولشام سەرزەوینێکی زیاتری لەو دووەی دیکە لە بندەستدایە، بەڵام بە چەندین هۆ ئەمریکا و هاوپەیمانان هێشتا بە هوشیارییەوە لەگەڵ ئەو گرووپە هەڵسوکەوت دەکەن و ناوێرن ناوی دەوڵەتی فەرمی سووریای لێ بنێن. گرنگترین هۆی ئەوەیە کە ئەو گرووپە پێشینەیەکی دوورودرێژی لە تیرۆریزم و ئەلقاعیدەبووندا بووە و هەر ئەمەش مەترسییەکی پەنگراوەی لێ دەکەوێتەوە.
ئەرتەشی نیشتمانی سووریاش سەرەرای پاڵپشتكران لە لایەن تورکیای ئەندامی ناتۆوە و بەپێچەوانەی تەحریرولشام کە پێکهاتە و سەرکردایەتییەتی دیاری هەیە، کۆمەڵێکی پەرتەوازە لە چەندین گرووپە کە لە ئەگەری ناکۆکی لە نێوان ئەندامانیدا، مەترسیی کۆنتڕۆڵكران لە لایەن گرووپە تیرۆریستییەکان هەیە.
کوردەکان: هاوپەیمانانی جێ متمانە
ئەو هەلومەرجە کوردەکان دەکاتە باشترین بژێرەی هاوپەیمانی. چونکە پێشتر کوردەکان ئەم متمانەیەیان لە شەڕی داعشدا خەملاندووە و ئەگەرچی کوردەکان بەشێکی زۆری خاکی سووریایان لە بندەستدا بووە، مەترسیی بوون لە دەسەڵاتی یەکەمی سووریایان نییە، چونکە زۆرینەی خەڵکی سووریا عەرەبن و مل بە دەسەڵاتی کوردی نادەن.
لە لەلایەکی ترەوە تا تێکەڵبوونی یەکڤجاریی تەحریرولشام، ئەرتەشی نیشتمانیو هەسەدە لە قەوارەی هێزێکی یەکپارچەی دەوڵەتی نوێ، شەڕ و مڵملانێی ئەمان بە ئاراستەی ناسەقامگیریی سووریا دەچێت و لەم قۆناغەدا ئەمریکا ناچارە بۆ پاراستنی ژێرخانە گرنگە دژە تیرۆریزمەکانی پشت بەو بالە ببەستێت کە تا ئێستا جێمتمانەبوونی خۆی سەلماندووە و کوردەکان هەسەدە لەو سۆنگەوە باشترین بژێرەن بۆ ئەو هاوپەیمانییە و هاوکات هێزەکانی هەسەدە خەریکی پاراستنی هەزاران تیرۆریستی داعش لە ئۆردووگاکانن.
پاڵپشتی لە هەسەدە، پاراستنی بەژەوەندییەکانی ڕۆژئاواییە
ئەمریکا لە ٢٠١٤ـهوە لە سووریادا هێزی دابەزاندووە و ئێستا کاتی ئەوەیە هێزەکانی بگەڕێنێتەوە ئەمریکا و بۆیە دەبێ ڕێگەیەک بدۆزێتەوە بۆ پاراستنی کوردەکان و هاوپەیمانانی لە پاش خۆی لە بەرامبەر هەڕەشەی تیرۆریستان و تورکیا و هاوکات هاوپەیمانانی ئەمریکاش دەبێ گرنگیی هێزە کوردەکان لە شەڕی دژی گرووپە تیرۆریستییەکان بە فەرمی بناسن و یارمەتی سەربازی ئاراستەی هەسەدە بکەن.
لەمناوە ئەمریکا دەبێ لە پێگەی دەستڕۆیشتووانەی خۆی لە ناتۆ کەڵک وەربگرێت، بۆوەی پاشەکشێ بدات بە تورکیا بۆ بڕیارت لەناوبردنی هەسەدە لە نەخشەی سووریا لە ڕێگەی هێزە پاڵپشتکراوەکانی. لەمناوە گوشاری سیاسی و گەمارۆکان و پێشگری لە گەیشتنی ئەنقەرە بە تەکنۆلۆژیای سەربازی، تەنیا بەشێکن لەو ئامرازانەی کە ترامپ دەتوانێ بیکاتە گوشار لە دژی تورکیا.
همپیمانان آمریکا نیز باید اهمیت نیروهای کرد را در مبارزه خود با گروههای تروریستی به رسمیت بشناسد و به SDF کمک نظامی ارسال کند.
هەندێک باس لە بژێرەی دەرکردنی تورکیا لە ناتۆ دەکەن، بەڵام ڕەنگە بکرێت لەو بژێرەیە وەک کارتی بڕاوە و هەڕەشەیەک بۆ ژیرکردنەوە و پاشگەزکردنەوەی ئەنقەرە کەڵک وەربگرن. هاوکات ئەگەر ئەمریکا بتوانی هەسەدە بەوە ڕازی بکات کە شەڕڤانانی کوردی تورکیا هان نەدات لە دژی تورکیا بجووڵنەوە، ڕەنگە تورکیاش ڕازی بێت بەوەی پەلاماری کوردەکانی سووریا نەدات.
کەواتە پاش ڕووخانی دەوڵەتی بەشار و مەترسیی ناسەقامگیری و سەرهەڵدانەوە گرووپە تیرۆریستییەکان و بوونی سووریا بە پەناگەیەکی پەنگراو بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان، ئەمریکا و هاوپەیمانانی دەتوانن بە پاڵپشتی لە هەسەدە، ئاسایشی سووریا دەستەبەر بکەن.