Publish Date: ٣١ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٦:٢٣

تاقمێکی خۆڕاگری تازە دامەزراو لە سووریا بەیاننامەیەک هۆشداری بە ئەلجۆلانی بڵاوکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپێک بە ناوی "بەرخۆدانی سووریا لە ڕۆخەکان" کە پێکهاتووە لە هێزەکانی دیمەشق، ڕۆخی دەریا و شارەکانی دیکەی ئەم وڵاتە، بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە و داوایان لە تیرۆریستانی حوکمڕانی سووریا کرد دەستدرێژییەکانیان لە دژی هاووڵاتیان ڕابگرن.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: دوای سێ حەوتە لە کۆنتڕۆڵکردنی سووریا لەلایەن توخمە چەکدارەکانەوە بە پاڵپشتی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنی و ناتۆ، هەر لە سەرەتاوە شاهیدی کردەوەی خراپەکارانە بووین لەوانە کوشتن، تاڵان، دزی و گەندەڵی.

لە درێژەی ئەم لێدوانەدا جەخت لەوە دەکرێتەوە: داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین لە سووریا و دەرەوەی وڵات، فەرمانڕەوا نوێیەکان بە ئەلجۆلانیشەوە ناچار بکەن کە تاوانەکانی توخمەکانی ژێر فەرماندەیی خۆیان لە دژی چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگای سوریا ڕابگرن، بەجۆرێک کە لافاوی خوێناوی ڕێکنەخرێت.

ئێمە نامانەوێت بە فیتنە تۆمەتبار بکرێین و بەدوای سووریایەکی سەربەخۆدا دەگەڕێین بۆ هەموو وڵاتەکە.

پێشتر مەسیحییەکانی سووریا تووڕەیی خۆیان بەرامبەر بە دەستدرێژیی توخمەکانی ژێر فەرمانی جۆلانی دەربڕیبوو.