Publish Date: ٣١ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٠٩:١٨

سەرۆک کۆمار لە گفتوگۆ لەگەڵ KHAMENEI.IR وردەکارییەکانی کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ ڕێبەری ئێرانی شی کردەوە و وتی: دەتوانین هەموو کێشە و گرفتەکان چارەسەر بکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان دوانیوەڕۆی دوێنێ لە گفتوگۆ لەگەڵ ماڵپەڕی نووسینگەی پاراستن و بڵاو کردنەوەی ئاسەوارەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی وردەکارییەکانی کۆبوونەوەی بەردەوامی خۆی لەگەڵ ڕێبەری ئێرانی شی کردەوە و گرینگترین پرسی هەوڵ بۆ چارەسەری کێشەکانی خەڵک، شوێنگیری کردنی دۆخی کۆنترۆڵی نرخەکان و نەهێشتنی هەژار و دادپەروەری کۆمەڵایەتی وەسف کرد.

سەرۆک کۆمار هاوئاهەنگی لە نێوان ڕێبەری ئێرانی بنەمایەک بۆ تۆکمە کردنەوەی دۆخی ناوخۆیی وەسف کرد و وتی: ئەو کۆبوونەوەگەلە نەک هەر پێوەندی نێوان لایەنەکانی دەسەڵات دەردەخات، بەڵکوو دەبێتە هۆی چارەسەر بووونی ئاسانتری کێشەکان.

سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەویە کە گرینگترین تەقەری کۆبوونەوەی ئەم دواییە، کۆنترۆڵی هەڵاوسان و ئامانجدار کردنی یارانەکان بوو وتی: ئامانجی ئێمە گەیاندنی یارانە بە خەڵکە و لە ئەو پێوەندیەدا، چەند تیم بۆ لێکدانەوەی ڕەوتەکە پێک هێنراوە.

دکتۆر پزشکیان یەکێکی تر لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئەم دواییەی خۆی لەگەڵ ڕێبەری تۆکمە کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و سەربەخۆ وەسف کرد و جەختی کرد کە هاوکاری ئابووری لەگەڵ ئەو وڵاتانە دەتوانێت یارمەتیدەری ئابووری نەتەوەیی بێت و ڕێگای نوێی بازرگانی بکاتەوە.

سەرۆک کۆمار هەروەها لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە پەڕینەوە لە قەیرانی وزە و چارەسەری یەک نەگرتنەوەی لە داهاتوودا ئاماژەی دایە سەر گرینگایەتی بەشداری خەڵک و وتی: ئەگەری بەکارهێنانی وزە لە بەشە نازەروورەکاندا کۆنترۆڵ بکرێت، دەتوانرێت پاشماوەکەی بۆ بژێوی ژیانی خەڵژ و پڕۆژە ژێرخانیەکان تەرخان بکرێت.

پزكشیان سەبارەت بە کەم بوونی قوتابخانەکان وتی هیوادارین کە ئەو بابەتە تا ساڵی داهاتوو چارەسەر بکریت.

ناوبراو لە کۆتاییدا بە جەخت لەسەر گرینگایەتی یەکگرتوویی و تۆکمەیی ناوخۆیی وتی: ئەگەر خەڵک بڕوا بکەن کە دەوڵەت هەوڵ دەدات بۆ چارەسەری کێشەکان هیچ دوژمنێک ناتوانێت گورز لە وڵات بدات. یەکگرتوویی ناوخۆیی و گوێ گرتن لە سیاسەتەکانی ڕێبەر دەتوانێت هەموو کێشەکان چارەسەر بکات.