سێری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتار و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، دوای دیداری شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئۆجالان، هیوای ئاشتی بۆ تورکیای خواست.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتار و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە گفتوگۆیەکی ڕۆژنامەڤانی ئەنجامی دیداری شاندی دەم پارتی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان لە زیندانی ئیمرالیی هیوابەخش وەسف کرد. ئەو دیدارە کە ڕۆژی شەممە ئەنجام درا، دەنگی زۆرە داوەتەوە.


ناوبراو وتی: ئەو دیدارە لە کەشێکی گونجاودا بەڕێوە چوو. بەڵام بەهۆی هەستیار بوونی دۆخی ئەم قۆناغە لە گفتوگۆکان، ناتوانین وردەکاری زیاتر بڵاو بکەینەوە. ئەو بڕیارە بۆ پاراستنی ڕەوت و ڕێز بۆ گفتوگۆکانە.


ئۆندەر درێژەی دا: تەنیا ئەتوان، ئەوە بڵێم کە نیسبەت با جاران هیوام زۆر زیاترە. ئێستا سەردەمی برایەتی و ئاشتی گەییشتووە.