باڵوێزی پێشووی ئێران لە ئەنقەرە پێی وایە کە سووریای نوێ شوێنی سەرهەڵدانی کێشە کۆنەکانی ئێران و تورکیا نییە، بەڵکوو دەتوانێت بەستێنی هاوکاری زیاتر لە نێوان دوو وڵاتەکە بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد فەرازمەند باڵوێزی پێشووی ئێران لە تورکیا لەسەر گۆڕانکارییەکانی سووریا و رووخانی بەشار ئەسەد و کاریگەریی لەسەر جۆری پێوەندی ئێران و ئەنقەرە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر، ڕایگەیاند: ئێران و تورکیا پێوەندیەکی لە مێژینەیان هەیە بەڵام دوای ساڵی 2011 پرسی سووریا و جیاوازی ڕوانگەی دوو وڵاتەکە لە گۆڕانکارییەکانی سووریا، کاریگەری لەسەر پێوەندی ئێران و تورکیاوە داناوە بەڵام بە پێی گرینگایەتی سووریا بۆ تورکیا وەکوو وڵاتی دراوسێ و گرینگایەتی ئەو ولاتە وەکوو بنکەی گرینگی بەرخۆدان بۆ ئێران، هەر دوو وڵاتەکە سەرەڕای جیاوازی ڕوانگە توانیان بە ئامادەبوونی وڵاتی سێهەم واتا ڕووسیا گرینگترین و کاریگەرترین میکانیزم لە سەر قەیرانی سووریا جێبەجێ بکەن.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: یەکەم پرسێک کە چاوەدێران باسی دەکەن ئەوەیە کە دۆسیەی سووریا دووبارە دەبێتە بەستێنێک بۆ کێشەکانی نێوان تورکیا و ئێران، بەڵام من پێم وایە کە ئێران و تورکیا هەر دوولایان بەستێن و توانی ئەوەیان هەیە کە ئیزن نەدەن پرسی سووریا کێشە لە نێوان پێوەندی دوو وڵاتەکە دروست نەکات، پێم وایە سووریا دەتوانێت ببێتە هۆکارێک بۆ هاوکاری زیاتری دوو وڵاتەکە.

هەروەها ڕاشیگەیاند کە پێوەندی ئێران و تورکیا لەسەر پرسی سووریا دەستی پێکردووە و وادیارە بەرپرسانی هیچ یەکە لە وڵاتەکانی ئێران و تورکیا نایانەوێت لەسەر پرسی سووریا گرژی بێتە ئاراوە و بە بڕوای من کە دۆخی سووریا زۆر جیاواز لەگەڵ 2011ەیە.


فەرازمەند سەبارەت پێگەی کورد لە داهاتووی سووریا و هەڵوێستی تورکیا لە ئەو بارەوە، وتی: هەموو گرووپە کوردییەکان کە لە ئەم ساڵانەدا چەکدار بوون، لە ڕێزی گرووپە تیرۆریستییەکانی تورکیان. دیار نییە کە کوردەکان لە ئەو حکومەتە گشت گیرە کە تورکیا باسی لەسەر دەکات چۆن تێکەڵ دەبن. ئایا بڕیرە مۆدێلی عێراق لە سووریا جێبەجێ بکرێت، یان نا هێشتا دیار نییە.