Publish Date: ٢٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٩:٥٤

ڕێککەوتنە هاوبەشەکانی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و چین لە کۆتایی دانوستانە دووقۆڵییەکانیان، بڵاو بۆوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەنجامی سەفەری سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ پێکەن لە سەر بانگهێشتی وانگ ئی، وەزیری دەرەوەی چین، لایەنەکان سەبارەت بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و گۆڕانکارییەکانی ناوچە گفتوگۆیان کرد و سەبارەت بە چەندین مژاری سیاسی و دیپلۆماسی، ئەمنی و یاسایی، ئابووری و بازرگانی ڕێککەوتن.

بە گوێرەی ئەم ڕێککەوتنە لایەنەکان پێشکەوتنی هەنگاوە هاوبەشە ستراتژییەکانی نێوان ئێران و چین‌ـیان ئیجابی هەڵسەنگاند و جەختیان لە ڕاپەڕاندنی پلانی هاوکاریی کۆگری دوو وڵات و ئاڵوگۆڕیی ئەزموونەکان و هەروەها تۆکمەی پەیوەندییەکان لە بواری گەنجان، ڕاهێنان، وەزرش، زانست و تەکنۆلۆژی، فەرهەنگی، گەشتیاری، ژینگە، تەندروستی، رادیۆ و تەلەفیزیۆن کرد.

هاوکات وەزیرانی دەرەوەی ئێران و چین لە درێژەی ئەم دانوستانەدا، داکۆکیان لە سەربەخۆیی و سەروەریی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و پابەندی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە مافی ئەو وڵاتانە و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییان لە سووریا و فەلەستین کرد و دەوڵەتی چین پاڵپشتی خۆی بۆ پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی ئێران و عەرەبستان ڕاگەیاند.