بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە هەڵوێستگرتن سەبارەت بە ڕووداوەکانی سووریا، ڕەتی کردەوە کە هەر جۆرە چەکێک بۆ گرووپە چەکدارەکانی عێراق بە مۆڵەت و لە ڕیگەی سووریاوە هەناردەی عێراق کرابێت.
ناوبراو بە هۆشداردان سەبارەت پاشهاتی مەترسیداری شەڕی هەسەدە و تورکیا، وتی: هەر جۆرە بشێوییەک لە زیندانەکانی سووریا، بەرەوڕووی تیرۆریزممان دەکاتەوە، چونکە داعش لەدوای ڕووخانی دەوڵەت چەک و چۆڵێکی زۆری بەدەست هێناوە.
سوودانی هەروەها ڕەتی کردەوە کە ماهیر ئەسەدی برای بەشار ئەسەد لە خاکی عێراقدا بێت و وتیشی: عێراق پێداگرە لە کۆنتڕۆڵی سنوورە هاوبەشەکان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنی سووری.