Publish Date: ٢٧ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٠٩:٠٦

هەسەدە لەلێدوانێکی کورتدا دەڵێت لەهەموو بەرەکانەوە پێشڕەوی نوێ هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەسەدە دەڵێت، هێزەکانمان لە هەموو میحوەرەکانەوە بەرەو منبج پێشڕەوییان کرد، لە قەرەقۆزاقەوە تا بەنداوی تشرین، پاشان میحوەری دێر حەفور و خەفسە.

هاوکات چەند سەرچاوەیەک باس لەوەدەکەن، شەوی ڕابردوو هەسەدە هێزێکی زۆری ڕەوانەی سنووری منبج کردووە.