مەسعوود پزشکیان لە دیداری خەڵکی خۆراسانی باکووری ڕایگەیاند: ڕێگای دەرچوون لە کێشەکان هاودڵیە و دوژمن نایەوێت ئێران سەقامگیری و ئاسایشی هەبێت بەڵام دڵنیا بن کە ئەگەر یەکگرتوو بین و لە پشت ڕێبەرەوە بین کێشەکان چارەسەر دەبن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری خەڵکی خۆراسانی باکووری وتی: ئێمە نابێت لەگەڵ جیهاندا بە شەڕ بین و لەگەڵ هیچ لایەنێک کێشەمان نییە و هەرێمی وڵاتی خۆمان بە هێزەوە دەپارێزین و ئیزنی دەستدرێژی نادەینە هیچ کەسێک و چاویشمان لەسەر خاکی هیچ وڵاتێک نییە.

پزشکیان وتیشی کە بۆ جێگیر کردنی ئاشتی لە ناوچەکە هەوڵ دەدەین.