بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێناتۆر جەیمز لانکفۆرد لە گفتوگۆ لەگەڵ بەرنامەی واشنتۆن واچ لە ئەمریکا، لە سەر پێدویستی درێژەی پاڵپشتی وڵاتەکەی لە کوردی سووریا دوای رووخانی بەشار ئەسەد و دەسەڵاتدارێتی تەحریرولشام جەختی کرد.
ئەو سێناتۆرە ئەمریکییە بە ئاماژە بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا وتی: لە حاڵێکدا کە کوردی سووریا راسپاردەی بەرەنگار بوونەوەی داعشی هەیە بەڵام تورکیا کوردەکان تیرۆریست ناو دەبات و هێرش دەکاتە سەریان.
ناوبراو لە وەسفی لێکەوتەکانی کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا جەختی کرد کە لە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەو ناوچە، داعش بەهیز دەبێتەوە و تورکیاش ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێ بۆ کوشتنی کوردان ئەنجام دەدات.
لانکفۆرد بە ئاماژە بە ئەوەی کە کوردی سووریا هاوپەیمانی ئەمریکا بووە و هێرشەکانی تورکیا مەترسیە لەسەر ئەوان، جەختی کرد کە واشنتۆن ئەبێ پەیامێکی قایم بۆ ئەوانەی کە هەڕەشەن لە ئەو ناوچە بنیرێت و وەبیریان بهێنێتەوە کە پاڵپشتی ئێمە لە کوردی سووریا درێژەی هەیە.
Publish Date: ٢٥ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٤:٢٤
سێناتۆر جەیمز لانکفۆرد جەختی کرد کە ئەمریکا بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش پێویستی بە هێزەکانی کوردی سووریا هەیە. کەواتە درێژە دەداتە پاڵپشتییەکانی لە ئەو هێزانە.