بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گیر پدرسۆن، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا بە هەواڵدەری ڕۆیتێرز وتی: ئەبێ ئاڵۆزییەکان لە نێوان کوردی سووریا و گرووپە دژبەرەکان کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، لە ڕێگای دیپلۆماتیکەوە چارەسەر بکرێت.
ناوبراو هۆشداریی دا ئەگەر پێکدادان و ئاڵۆزییەکان لە نێوان ئەو دوو لایەنە پەرەپستێنێت، لێکەوتەی جیدی بۆ گشت وڵاتی سووریا بەدواوە دەبێت.
پدرسۆن جەختی کرد کە ئەبێ چارەسەر ئەو کێشەیەکە بەشێک لە ڕەوتی گواستنەوەی دەسەڵات بۆ ڕێبەرانی نوێ لە دیمەش بێت.
Publish Date: ٢٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٣:٣٧
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە سووریا هۆشداریی دا چڕ بوونەوەی شەڕ لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا لێکەوتەی توندی بۆ ئەو وڵاتە بەدواوە دەبێت.