بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری کلاش ڕیپۆرت لە مایک والیتز، بژاردەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری هەڵبژیردراوی ئەمریکا بۆ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە گێڕایەوە کە ناوبراو دژی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژیر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریایە.
ئەو گۆڤارە بڵاوی کردەوە کە والتز بەرگری کردووە لە کشانەوەی پێشتری هێزەکانی ئەمریکا لە ئەو ناوچە و وتوویە: فەرمانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا لەلایەن ترامپەوە بەتواوەتی راست بووە و ئێمە نابێت بە شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینەوە بگلێنین.
مایک والتز جەخت دەکات کە پێویست نییە هێزەکانی ئەمریکا بە هەر شکڵ و لەژێر هەر ناوێکدا لە خاکی سووریا بمێننەوە، ئاڵبەت جەختی کرد کە ئەمریکا ئەبێ وشیاری هەندێک شت لە سووریا، لەوانە داعش و ئیسرائیل بێت.
Publish Date: ٢٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١١:٢٥
مایک والتز، بژاردەی ترامپ بۆ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەڵێت نابێت هیچ هێزێکی ئەمریکی و لە ژێر هیچ ناوێکدا لە سووریا بمێنێتەوە.