Publish Date: ٢٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٩:٥٦

وەزیری بەرگری تورکیا بە ئاماژە بە زەرووری‌بوونی هاوکاری ئەنقەرە و دیمەشق بۆ دابین‌کردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچە، ڕایگەیاند: زنجیرە ئۆپەراسیۆنە بان‌سنوورییەکانی دژی پەکەکە و یەپەگە قورستر دەکەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یاشار گولەر وەزیری دەرەوەی تورکیا لە میانەی سەردانی لە یەکینە سەربازییەکانی تورکیا لە سنووری سووریا، لە تەشەنەدان بە ئۆپەراسیۆنە بان‌سنوورییەکانی ئەرتەشی تورکیا دژی پەکەکە و یەپەگە هەواڵی دا و جەختی کرد: تورکیا ڕێگە نادات ئەو گرووپانە هەلی ناسەقامگیریی ناوچەکە بۆ خۆیان بقۆزنەوە.

یاشار گولەر جەختی لەوەش کرد کە سوپای نیشتمانی سووریا(SMO) وەک بەشێک لە ئیدارەی نوێی ئەو وڵاتە، وێڕای خەڵکی سووریا، هەموو ناوچەگەلی داگیرکراوی ژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدە ئازاد دەکەن و تورکیا لەم پێناوەدا و تا سڕینەوەی یەکجاریی یەپەگە، یارمەتیان دەدات.

ناوبراو هەروەها خوازیاری یارمەتیدانی بەڕیوەبەریی نوێی سووریا لە لایەن هێزە نێودەوڵەتییەکانەوە بوو و وتیشی: تورکیا بۆ پاراستنی تەواوەتی سەرزەوینی و یەکگرتوێی سیاسی و ئەمنی سووریا و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، ئامادەی هاوکاریی دەسەڵاتدارانی نوێی سووریایە.