بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ساڵڕۆژی لەدایک بوونی ئەزرەتی زەهرا و لە دیداری مەداحان و شاعێران، بە ئاماژە بە نەهاتنە دی ئامانجەکانی ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی حەماس و حزبوڵڵا وتیان: گەلانی بەشەرەفی ناوچەکە بە پشتی خودا ڕژیمی ئیسرائیل ڕیشەکێش دەکەن و داهاتوویەکی باشتر بۆ ناوچەکە بەدی دەهێنن.
ڕێبەری ئێران بە وتنی چەند خاڵیک سەبارەت بە ناوچەکە و لەوانە سووریا ، وتیان: گرووپێکی ئاژاوەچی بە یارمەتی و پیلانی وڵاتانی بیانی خاڵە لاوازەکانی سووریایان قۆستەوە و ئەو وڵاتەیان بەرەو ئاژاوە بردووە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی قسەکانی بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئامانجی شاراوەی یارمەتی و پاڵپشتی لە هەر کەسێک لە ئێران کە ئاژاوە دروست دەکات، نموونەیەک لە زیادەخوازیەکانی دوژمنان وەسف کرد و تیان: گەمژەکان بۆنی کەبابیان هەست پێکردووە بەڵام گەلی ئێران هەر کەسێک کە سیخوڕی ئەمریکا لە ئەو بارەوە قبووڵ بکات، لە ژێر پێ دەنێن.
ڕێبەری ئێران بەرخۆدان لە ناوچەکە لەوانە حزبوڵڵا، حەماس و جەهادی ئیسلامی زیندوو وەسف کرد و بە ئیسرائیلییەکانی وت: کەواتە ئێوە سەرکەوتوو نین بەڵکوو شکستتان هێناوە.
هەروەها لەسەر لەشکەرکێشی ئیسرائیل بۆ نێو خاکی سووریا وتی: ئەوە نیشانەی سەرکەوتن نییە و گەنجانی سووریا بێ گومان ئێوە دەردەکەن.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لەسەر گۆڕانکارییەکانی ناوچە و شەڕی دەروونی و بانگەشەیی لە دژی ئێران بە پاگەندەی لەدەست دانی هێزی بەوەکالەت لە ناوچە وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران هێزی بە وەکالەتی نییە و یەمەن ، حزبوڵڵا، حەماس و جەهاد شەڕ دەکەن، چونکوو ئیمانیان هەیە، بیر و بڕوایان هێناویانیەتە مەیدان.
Publish Date: ٢٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٥:٤٥
ڕێبەری ئێران بە جەخت لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەکە هێزی بەوەکالەتی نییە، وتیان: یەمەن ، حزبوڵڵا، حەماس و جەهاد شەڕ دەکەن، چونکوو ئیمانیان هەیە، بیر و بڕوایان هێناویانیەتە مەیدان.