بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ کەیومەرس حەیدەری فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش ڕایگەیاند: بوونی هێزی زەوینی ئەرتەس لە سنوورەکان بە هۆی هەڕەشە لە دژی وڵات نییە بەڵکوو ئەو هێزانە بە مەبەستی چاوەدێری هەواڵگری و دابینی ئاسایشی سەقامگیر لە سنوورەکانە.
ئەمیر حەیدەری بە ئاماژە بە گەڵاڵەی داخستنی سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی ئێران زیادی کرد: بە پێیهاوئاهەنگییە ئەنجام دراوەکان و فەرمانەکان، گەڵاڵەی داخستنی سنوورەکان کە بە تواوەتی زیرەکانە و بە پێی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو پێش بینی کرابوو، جێبەجێ کراوە.
ناوبراو زیادی کرد: لە بەشێک لە ئەو گەڵاڵە کە پێوەندی بە ئێمەوە هەیە، ئەو ئەرکە گرینگەمان پێ ڕاسپێرداوە کە سەرکەوتنی باشیشمان بەدەست هێناوە و هیوادارین بە پێی پلانەکان، بتوانین کارەکانی باشتر بەرینە پێشەوە.