Publish Date: ١٩ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٢٠:٣٤

سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاوکاری "دی 8" بۆ لێکدانەوەی دۆخی غەزە و لوبنان لە قاهیرە، 5 پێشنیاری کۆماری ئیسلامی ئێرانی لەو مژارەدا ئاراستە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە پەراوێزی یازدەهەمین کۆبوونەوەی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاوکاری "دی 8" لە قاهیرە، 5 پێشنیاری گرنگی لەبارەی وەستاندنی شەڕ لە غەزە و یارمەتی بە خەڵکی ئەو ناوچەیە ئاراستە کرد.

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە ئاستی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە کەرتی غەزە و هەلومەرجی کارەساتباری مرۆیی لەو ناوچەیە، ڕایگەیاند: هەنگاوی یەکەم بۆ وەستاندنی ئەو دەستدرێژییە، گوشارخستنە سەر ڕژیمی زایۆنی بۆ ئاگربڕ لە غەزە و وەستاندنی پەلامارەکانی بۆ سەر لوبنان و سووریایە.

ناوبراو بە نرخاندنی هەر جۆرە ڕێککەوتنێکی جێی ڕەزامەندی گەلی فەلەستین و گرووپە فەلەستینییەکان، 5 پێشنیاری ئاراستە کرد کە بریتین لە:

١. کردنەوەی پلانی پاڵپشتی ڕێکخراوی دی 8 سەبارەت بە فەلەستین بڤە تەوەری دابین‌کردنی پێداویستییە گەشەمەندییەکان و نۆژەن‌کردنەوەی فەلەستین.

٢. پێکهێنانی گرووپی پەیوەندی دی 8 بۆ هاوڕێی لەگەڵ گرووپی پەیوەندی کۆمکاری ئیسلامی لە پێوشوێن‌گرتنی نێودەوڵەتی وەستاندنی شەڕ دژی غەزە و هەناردەی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ ئەو ناوچەیە.

٣. کردنەوەی سندووقی ڕێکخراوی دی 8 بۆ نۆژەن‌کردنەوەی کەرتی غەزە و لوبنان.

٤. داکۆکی ئەندامانی ڕێکخراوەکە لە ناساندنی ڕژیمی ڕژیمی زایۆنی وەک ڕژیمی ئاپارتاید و بووژاندندوەی بڕیارنامەی 3379ی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.

٥. پێکهێنانی کۆمیتەی یاسایی هاوبەشی ئەندامانی ڕێکخراوە بۆ پاڵپشتی یاسایی لە فەلەستین لە گۆڕەپانە یاسایی-نێودەوڵەتییەکان بۆ سزادان و دادگایی ڕژیمی زایۆنی لەپێناو کوشتنی 17 هەزار منداڵی بێ‌تاوانی فەلەستینی.