Publish Date: ١٩ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٨:٢٣

دەیان هەزار بەڵگەی گرنگی ناوەندی هەواڵگری سووریا لە لایەن هێزەکانی سەر بە تورکیاوە ڕفێندرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "المعلومە" لە زمانی چەند سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو ئاشکرەای کرد کە ملیشیاکانی سەر بە تورکیا بەشێکی گەورەی بەڵگە و دایکۆمێنتیان لە ناوەندی هەواڵگریی سووریا لە حەلەب و چەند شاری تری ئەو وڵاتە ڕفاندووە و گواستوویانەتەوە بۆ مۆڵگەکانی خۆیان.

بە گوێرەی ئەو هەواڵانە، بەڵگەکان پێکهاتوون لە ئارشیڤی هەستیاری دەیان هەزار دۆسیەیی هاوپەیوەند بە دەسەڵاتی پێشووی ئەو وڵاتە.