جێگری فەرماندەی گشتیی سپا وتی: سپا بەردەوام بەڵێنەکانی خۆی ڕاپەڕاندووە و ئەوڕۆش با هەمووان بزانن کە ئۆپەراسیۆنی بەڵینی ڕاستی ٣ لە کاتی دیاری‌کراو و دۆخی گونجاودا یەکلاییە.

بەڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلی فەدەوی جێگری فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران لە لێدوانێک لە توێژینگەی زانستە مرۆییەکانی ئیمام سادق، وتی: خەڵکی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی ٣ لێمان دەپرسن و دەبێ بڵێین کە سپا لە دوای دامەزرانییەوە تا ئێستە هەموو بەڵێنەکانی ڕاپەڕاندووە.

وتیشی: ئەوڕۆش با هەمووان بزانن کە ئۆپەراسیۆنی بەڵینی ڕاستی ٣ لە کاتی دیاری‌کراو و دۆخی گونجاودا یەکلاییە.