نوێنەری ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ئەورووپا، لە دیداری پەرلەمانتارانی ئەورووپی سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کۆبانی و ناوچەکانی هاوێری هوشداری دا و خوازیاری وەستاندنی خێرای ئەو هێرشانە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولکەریم عومەر نوێنەری ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ئەورووپا، لە دیداری پەرلەمانتارانی پارتە چەپەکانی ەئورووپا لە ستراسبۆرگ، وێڕای لێکدانەوەی سیاسەتە بایکۆتگەرەکانی دەوڵەتی بەعسی سووریا هەمبەر بە کوردەکان، وتی: پێویستە بۆ پێکهێنانی سووریایەکی دیموکراتیک و ناسەنتراڵ، هەموو گەلانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەتایبەت کوردەکان لەو پڕۆسەدا بەشدار بکرێن.

ناوبراو لە بەشێکی تر لە لێدوانەکانی بە ئاماژە بە پەلامارەکانی تورکیا و ملیشیا پاڵپشتکراوەکانی بۆ سەر کوردستانی سووریا و لێکەوتنەوەی کارەساتگەلێکی وەک پرسی ئاوارەکان، وتیشی: ئێستا تورکیا ڕووی لە کۆبانی ناوە کە هێمای بەرخۆدان و ئازادی لە بەرامبەر داعشە و ئەو هێرشانە دەتوانێ ببێتە هۆی ئازادکران و هەڵاتنی هەزاران زیندانی داعشی لە ئۆردووگاکان و ئەمەش پاشهاتی کارەساتباری بۆ ناوچە و جیهان دەبێت.

عەبدولکەریم عومەر لە کۆتاییدا خوازیاری دەستێوەردان و گفتوگۆی کۆمەڵگای جیهانی بۆ کۆتایی‌هێنان بە شەڕ لە سەرتاسەری سووریا و وەستاندنی تورکیا و ملیشا ژێر فەرمانەکانی بۆ سەر کوردەکان و دابین‌کردنی مافی هاوبەشیی کوردەکانی و خۆسەری لە پڕۆسەی سیاسی سووریا بوو.