بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد تورک شارەوانی لەکار دوورخراوی شاری ماردین ، لە گفتوگۆیەکدا بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی سووریا، سیاسەتەکانی تورکیا هەمبەر کوردەکانی خستە بەر ڕەخنەوە و وتی: بە هێرش بۆ سەر کوردی سووریا ناتوانن ئاشتی ناوخۆیی دابین بکەن. ئەگەر تورکیا دوژمنایەتی لەگەڵ کوردەکان درێژە بدات، قسە کردن لە سەر ئاشتی نامومکین دەبێت. لە سووریایەکی داگیر کراو، کوردەکان چۆن دەتوانن ئاشتی دابین بکەن؟
ئەحمەد تورک هەروەها وتی کە ئەگەری هەیە دیدارێک لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان ئەنجام بدرێت و زیادی کرد: ئەگەری زۆری هەیە کە پەروین بوڵدان و سری سریا ئوندەر یەکەم کەسانێک بن کە لەگەڵ ئۆجالان دیدار بکەن.