بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژهەڵات و باکووری سووریا، ڕێككەوتن لەگەڵ تەحریرولشامدا ڕەتدەكاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاند، ئامادەکاری بۆ کۆبونەوە لەگەڵ بەپرسانی دیمەشق دەکەن.

کەمال ئاکیف، وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژهەڵات و باکووری سووریا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، "هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە، کە باس لەوەدەكەن رەشنووسێک یان لێکتێگەیشتنێک لەنێوان ئیدارەی خۆسەری و دەسەڵاتدارانی دیمەشقدا ئەنجامدرابێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان وەك بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئامادەکاری دەكەن بۆ قۆناغی کۆبونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی نوێی دیمەشق، سەبارەت بە یەکخستنی میکانیزمەکان و هەوڵدان بۆ خزمەتکردنی سووریا.

ئەوە لەكاتێكدایە لە ژماریەك میدیاوە بڵاوكرایەوە، بەرپرسانی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) و ڕێكخراوی تەحریر شام (هەتەشە) لە دیمەشق کۆبوونەتەوە و لەسەر بەڕێوەبردنی چەند ناوچەیەك ڕێككەوتوون، لەوانە دێرەزور و دەوروبەری.