Publish Date: ١٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٥:٥٧

بە ڕووخانی حکومەتی ناوەندی سووریا ئێستا دۆخەکە بۆ ئاوارەکانی ئەو وڵاتە دژوارتر بووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، لە حاڵێکدا کە وڵاتانی ئەورووپی و ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەدوای گەڕاندنەوەی ئاوارە سووریاییەکان بۆ وڵاتەکەیانن، بەڵام بەڵگەکان نیشانی دەدات کە ئەو وڵاتە توانی وەرگرتنەوەی سێڵاوی پەنابەرانی نین.

لە کاتی دەسپێکی شەڕی سووریا لە ساڵی 2011، ئەو وڵاتە خاوەن 21 ملیۆن کەس حەشیمەت بوو. جودا لە سەدان هەزار کەسی کوژراو لە شەڕدا، 13 ملیۆن کەس لەو ئەو وڵاتە ئاوارە بوون.

خەمڵاندنی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی 2024 نیشانی دەدات هێشتا 7 ملیۆن و 400 هەزار سووریایی لە ناوخۆی ئەو وڵاتە ئاوارەن. لەم نێوانەدا 4 ملیۆن و 900 هەزار سووریایی لە وڵاتانی دراوسێ و زیاتر لە سووریا پەنابەر بوون.

وڵاتانی ئەورووپیش زیاتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار ئاوارەی سووریاییان وەرگرتووە کە ئەڵمانیا زیاترین پەنابەری وەرگرتووە.

بە گوێرەی راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان وڵاتانی خوارەوە لە زیادەوە بۆ کەم ئاوارەی سووریاییان وەرگرتووە:1. تورکیا 2. لوبنان3. ئەڵمانیا4. عێراق 5. میسر 6. نەمسا 7. سوید 8. هۆڵەندا 9. یونان