جێگری کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران پابەندە بە بەڵێنەکانی خۆی و تا گەمارۆ زاڵمانەکان زاڵ بن، چاودێریی زیاتر لە بەڵێنەکانی قبووڵ ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب‌ئابادی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا بە نرخاندنی هەڵوێستی بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانسی ئەتۆمی نێودەوڵەتی هەمبەر بە چەکی ئەتۆمی ڕژیمی زایۆنی، نووسی: ئەم دانپێدانانە ئەرکی ئاژانسی قورستر دەکا و دەبێ بوونی ئەو جۆرە چەکە بە دەستی زایۆنییەکان ئیدانە بکا و خوازیاری لەناوبردن و پەیوەست‌بوونی ئەو ڕژیمە بە پەیماننامەی پەرەنەدان بە چەکی ئەتۆمی بێت.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی گرۆسی بە ئەگەری پەرەدانی ئێران بە چەکی ئەتۆمی بە هەڵویستێکی تەواو ناپرۆفێشناڵ و سیاسی زانی و وتیشی: ئێران پابەندە بە بەڵێنەکانی خۆی و تا گەمارۆ زاڵمانەکان زاڵ بن، چاودێریی زیاتر لە بەڵێنەکانی قبووڵ ناکات و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئەتۆمی نێودەوڵەتی دەبێ هەر جۆرە لادان و چەواشەکارییەک بە بەڵگەوە ڕاپۆرت بکات و نابێ پشت بە شیمانە و گریمانەکان ببەستێت.