وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانەکانی سووریا و داگیرکردنی بەشێکی دیکە لە گولانی سووریا بە توندی ئیدانە دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە ئاماژە بە هەوڵی ئیسرائیل بۆ هێرش بۆ سەر خاکی سووریا - لە دۆخێکدا کە خەڵکی سووریا بەرەوی گۆڕانکارییەکانی گۆڕینی دەسەڵات بوونەتەوە- ئەو هەوڵانەی پێشێل کرانی ئاشكرای جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان وەسف کرد و داوای کاردانەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان و وەڵامدەر کردنی ئەو ڕژیمەی کرد.

ناوبراو، هەوڵی ئیسرائیل بۆ پێشێل کردنی جاڕنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان و پەرەپێدان بە داگیرکاریی نیشانەی ڕوانگەی دوژمنانەی ئیسرائیل و بێ ڕێزی بە یاساوڕێسا نێودەوڵەتیەکان وەسف کرد و لە سەر زەروورەتی بەکارهێنانی دەفرایەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل جەختی کرد.