Publish Date: ٩ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٣:٥٩

ماڵپەڕێکی لوبنانی وێڕای ڕیز کردنی ئامانجەکانی ئەمریکا و تورکیا و ئیسرائیل لە شەڕی سووریا وتی کە گۆڕینی ڕواڵەت و جلەکانی جەولانی نایتوانێت چییەتی کەسایەتی ناوبراو بشارێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی ئەلنەشرەی لوبنان بە ئاماژە بە وێنە بڵاو کراوەکان لە گفتوگۆ و تەنانەت ئامادەبوونی ئەبو محەمەد جەولانی لە مێدیاکان و لە کۆڕی لایەنگرەکانی خۆی، ڕایگەیاند کە ناوبراو بەدوای نیشان دانی ڕواڵەتێکی قبووڵ کراو لە خۆیەتی.

ئەو ماڵپەڕە هەروەها بە ئاماژە بە گفتوگۆی کەناڵی هەواڵی سی ئێن ئێن لەگەڵ ئەبو محەمەد جەولانی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی تەحریرولشام لە وتارێکدا نووسی کە جەولانی بە جلی نوێ و ڕیشی ڕێکوپێک و قژی کورت و قسەگەلێک کە هەوڵی دەدا ب ۆهەموو لایەن و گرووپەکان قبووڵ کراو بێت، لە مێدیاکان ئامادە دەبێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ناوبراو قوتابی ڕاستەوخۆی ئەبو موعسیب زەرقاوی و پەروەردەی مەکتەبی ئەلقاعیدە و قوتابی ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش لە عێراق بوو کە لە درێژەدا بەرەی تیرۆریستی نوسرەی لە سووریا پێک هێنا و لە ساڵی 2016 بۆ تەحریرولشام یان فەتحی شام گۆڕدرا، بەڵام ئەمڕۆ خۆی وەکوو سیاسەتوانێک نیشان دەدات و پاگەندە دەکات کە بەدوای ئازاد کردنی سووریایە.

ئەلنەشرە نووسی کە جەولانی چالاکی تیرۆریستی خۆی لە ئەلقاعیدە و داعش دوای چوونە دەرەوە لە زیندانی ئەمریکا لە عێڕاق لە ساڵی 2008 دەست پێکرد. هەندێک سەرچاوە پێیان وایە کە تێگەییشتن لە گۆڕانکارییەکانی سووریا پێویستی بە ئەو خاڵە هەیە کە لە نێوان کەسایەتی جەولانی پێشتر و ئێستا جیاوازی دابنێت. ناوبراو لە ئێستادا پاگەندەی ئەوە دەکات کە ئەگەر تەحریرولشام بچێتە ڕیزی گرووپە تیرۆریستیەکانەوە هەڵدەوەشێنێتەوە.

جەولانییەک کە ئێستا دەبینرێت، کەسێکە کە بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆ و بنەڕەتی تورکیا و پاڵپشتی چەک و تەقەمەنی ئەمریکا و ئیسرائیل و یارمەتییەکانی ئۆرکراینەوە هاتووتە مەیدان. ئاڵبەت ئەبێ بوترێت کە کارەکانی ناوبراو بەس بۆ سووریا نییە و تورکیا ئامانجگەلێکی دیاری کراوی لە پاڵپشتی لە جەولانی هەیە لەوانە گورزدان لە هێزەکانی هەسەدە، ئەگەرچێ وادیارە ئەو پێکدادانە دواخراوە.

لە بەرانبەریشدا داعش ئیزن نادات کە جەولانی کۆنرتۆڵی ناوچەکە بەدەستەوە بگرێت، چونکوو ئەوە بە واتای وەبەرایەتی دان بە تورکیا بەرانبەر وڵاتانی عەرەبی پاڵپشتی داعش دەبێت.

بە پێی نووسراوی نەشرە، ئامانجەکانی جەولانی زیاتر لە ئەوەی کە پاگەندە دەکات و پێوەندی بە مافی گەلی سووریاوە نییە. ئامانجەکانی ئیسرائیل بۆ داخستنی ڕێگای نێوان ئێران و حزبوڵڵا زۆر بەرچاوە کە بە کۆنترۆڵی حومس هاتووەتە دی.