تاقمە تیرۆریستییەکان لە سووریا لە کاتی هێرشکردنە سەر ئەم وڵاتەدا بەکارهێنانی چەکی تایبەتیان ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە پشت بەستن بە ئەلمەیادین، تاقمە تیرۆریستییەکان لە سووریا جەختیان لەوە کردەوە کە لە کاتی هێرش بۆ سەر ئەم وڵاتە چەکی تایبەتیان بەکار هێناوە، کە جۆر و تایبەتمەندی ئەو چەکانەیان لە میدیاکان ڕانەگەیاندووە.

وڵاتانی ڕۆژئاوا و بەشێک لە وڵاتانی کەنداوی فارس ئەرکی دابینکردنی چەک و پشتیوانی دارایی بەرفراوان بۆ ئەو توخمە تیرۆریستییانە بە مەبەستی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدیان لە ئەستۆ گرتبوو.