سەرچاوەکانی سەر بە گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا پاگەندەی پێشڕەوی ئەو گرووپاە لە سویدا و دەرعایان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، سەرچاوە خۆجەییەکانی سویدا ڕایانگەیاند کە تیرۆریستەکان بەشی ئیتلاعاتی ئاسمانی ئەو شارەیان کۆنترۆڵ کردووە.

ئەوان زیادیان کرد کە ئەو چەکدارانە کۆنترۆڵی لقی ئاسایشی جەنایی و تیپی 405 ی هێزە تایبەتەکانی سووریایان دوای جودا بوونەوەی هەندێک لە ئەو هێزانە کۆنترۆڵ کردووە.

لە هەمان پێوەندیدا تیرۆریستەکانی جێگیر لە سووریا پاگەندەیان کرد کە هێزەکانی سووریا لە ناوەندی شاری دەرعا کشاونەتەوە.

ئەوان زیادیان کرد کە کۆنترۆڵی زیاتر لە سەدا 80 ی پارێزگای دەرعایان بەدەستەوەیە.

هەروەها ناوەندی هاوئاهەنگی ڕووسیا لە سووری رایگەیاند کە ئەرتەشی سووریا و هێزی ئاسمانی ڕووسیا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 200 تیرۆریستیان لە حەما و حەلەب و ئیدلب کوشتووە.