بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، ئەمین لەحوود سەرۆک کۆماری پێشووی لوبنان لە لێدوانێکدا ڕوانییە گۆڕانکارییەکانی سووریا و هێرشی شۆڕشیانی تەکفیری لە هەندێ ناوچەی ئەو وڵاتە و وتی: هەر وەک چۆن هێرش بۆ سەر لوبنان لە سای بەرخۆدانی قارەمانانە شکستی هێنا، هەوڵەکان بۆ داگیرکردنی حەلەبیش لەسای ئەرتەشی عەرەبی سووریا شکست دێنێت.
لەحوود لە درێژەی ئەو لێدوانەدا لە نەبوونی کاردانەوەی ڕێکخراوە تەکفیرییەکانی سووریا لە شەڕی غەزەی کۆڵییەوە و پرسیاری کرد: ڕێکخراوە تەکفیرییەکانی سووریا، کاتی هەڵگیرسانی ئاگری شەڕی غەزە لە کوێ بوون؟